مەلا بەشیر شیمشەک: سەرمان لە بەرامبەر هەر جۆرە ستەمێک بەرز دەکەین

مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر باس لەو ستەمەی لە جوگرافیای ئیسلام هەیە کرد و وتی، "لەبەر ئەوەی وازمان لە ئەخلاقی بەرخۆدانی پێغەمبەر هێناوە لەم رەوشەدایین."
بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە وان بە بەشداری دەیان هەزار کەس بەردەوامە.
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو بانگێشتی گەلی وان کرد و وتی، "کاتێک تەماشای ئێوە دەکەم زانا و شێخ و کەسایەتییەکانی گەورەی کە خزمەتیان لەم خاکانە کردوون بە بیرم دێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی وان لە سەر رێگای ئوستاد بەدیعوزەمان سەعید نورسی، شێخ سەعید پالۆیی، ئەحمەدی خانی، شێخ زیا هەکاری و زانا گەورەکانن کە تەمەنیان بۆ خزمەت بە هۆشیاری ئیسلامی تێپەڕاندوون.
"لە مێژوودا هیچ کات ئوممەتی ئیسلام، ئەهلی ئیمان ئەوەندەی ئێستا زەلیل نەبووە"
شیمشەک لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی وان لە رێگای زانایانی گەورەدایە کە لەم خاکانە خزمەتیان کردوون و وتی، "بە مەولودەکانیان، دەرسەکانیان، شیعرەکانیان، شمشێرەکانیان، نووسینەکانیان خزمەتیان بۆ ئەم گەلە کردوون. ئەم مەیدانە نیشان دەدات کە تۆی ئەوان چاندوویانە گەورە بووە."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ساڵێک تەوەرێک بۆ بەرنامەکە هەڵدەبژێرن و تەوەری ئەمساڵی بەرنامەکە "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد موستەفا"یە و باس لە هۆکاری کێشەکانی جوگرافیای ئیسلام کرد. ناوبراو وتی، "لە مێژوودا هیچ کات ئوممەتی ئیسلام، ئەهلی ئیمان ئەوەندەی ئێستا زەلیل نەبووە. بۆ تێگەشتن لە هۆکاری ئەمە دەبێت تەماشای ژیانی پێغەمبەرەکەمان بکەین."
"پێغەمبەرەکەمان هەر چۆن پێغەمبەری رەحمەتە هەروەها پێغەمبەری مەیدانی جەنگە"
شیمشەک لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە حەزرەتی موحەممەد تەنها پێغەمبەری بانگەوازی، ئامۆژگاری، نەسیحەت و عیبادەت نییە و هەروەها رابەر و پێشەوای بەرخۆدانە و وتی، "پێغەمبەرەکەمان هەر چۆن پێغەمبەری رەحمەتە هەروەها پێغەمبەری مەیدانی جەنگە. ئەمڕۆ دەبینین لە چوار لای جوگرافیای ئیسلام ستەم هەیە. لە غەززە، سوریا، عێراق، تورکستانی ڕۆژهەڵات خوێن دەڕێژێت، فرمسێک دەڕێژێت. بۆ چی؟ چونکە ئێمە وازمان لە ئەخلاقی بەرخۆدان و سەرهەڵدانی پێغەمبەرەکەمان هێناوە."
شیمشەک لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو پێغەمبەرەکان لە بەرامبەر ستەم بەرخۆدان و سەرهەڵدانیان کردووە و پێغەمبەرەکەمان لەم رێگایەدا تووشی ژمارەیەکی زۆر زەحمەتی بووە و وتی، "پێغەمبەرەکەمان لە بەرامبەر ستەمی موشریکەکانی وەک ئەبو جەهل و ئەبو لەهب بەرخۆدانی کرد. هیجرەتی کرد، تووشی گەماڕۆ بوو، تووشی برسێتی و کێشەکان بوو بەڵام هیچ کات وازی لە بەرخۆدان نەهێنا."
ناوبراو لە بەردەوامی باس لە رووداوێکی دوای هیجرەتی پێغەمبەرەکەمان بۆ مەدینە کرد و وتی، "جووڵەکەکان بەنی قەینوقە دەسدرێژیان بۆ سەر حیجابی ئافرەتێکی مسوڵمان کرد. لەم رێگایەدا مسوڵمانێک شەهید بوو. پێغەمبەرەکمان ئەو قەبیلەیەی جووڵەکەی لە مەدینە دەرکرد. دەبێت لەم رووداوەوە ئەم پەندە وەربگرین: نامووس، شەرەف و خوێنی مسوڵمانەکان زۆر گرنگە. ئەگەر دەستێک بە لای درێژ بێتەوە دەبێت ببڕێت."
"دەبێت لە دژی ستەمی ستەمکاران بوەستین"
شیمشەک لە بەردەوامی باس لە رووداوی بڵاوبوونەوەی دەنگوباسی شەهادەتی حەزرەتی عوسمان کرد و وتی، "بۆ تۆڵەی حەزرەتی عوسمان پێغەمبەرەکەمان و ئەسحاب سوێندیان خوارد. ئێمە لەبەر ئەوەی وازمان لە جیهاد، شەهادەت و عیزەت هێناوە ئەمڕۆ لە غەززە و تەواوی جوگرافیای ئیسلام خوێن دەڕێژێت و لەم ڕەوشەداین."
شیمشەک لە بەردەوامی ئاماژەی بە بە رێککەوتنی حودەیبیە کرد و وتی، "لەگەڵ موشریکەکانی مەکەکە رێککەوتنێک واژۆ کرا بەڵام لە دژی ئەو کەسانە وەستایەوە کە دەستیان بە لای شەرەفی مسوڵمانەکان درێژ کرد. دەبێت ئەمڕۆ بە هەمان شێوەیە لە دژی زاڵمەکان بوەستین."
شیمشەک لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە کاتێک ئافرەتێکی مسوڵمان لە لایەن بیزەنتییەکان بە دیل گیرا موعتەسیم بیللاه سوپایەکی گەورەی لە دژی ئەوان ئامادە کرد و وتی، "بۆچی ئەمڕۆ ناتوانین بەرخۆدانێکی بەم شێوەیە پێشان بدەین؟ بۆچی رابەرانی مسوڵمان لە دژی نەتانیاهۆ سوپایەک ئامادە ناکەن؟"
"سەرمان لە بەرامبەر هەر جۆرە ستەمێک بەرز دەکەین"
شیمشەک لە بەردەوامی بانگێشتی بەشداربووان کرد و وتی، "ئێمە وەک ئەڤیندار و خۆشەویستانی پێغەمبەر لێرەوە بانگ دەکەین؛ هەر کەسێک ستەم بکات ئێمە لە دژی هەموو جۆرە ستەمێک دەوەستین و سەرمان لە دژی بەرز دەکەین. دەبێت تەواوی مسوڵمانەکان گوێ لە فەریاد و هاواری دایکەکان، منداڵەکان و پیرەکانی غەززەیی بگرن."
مەلا بەشیر لە کۆتاییدا ئاماژەی بە فەرموودەی "مسوڵمان ستەم بە برا مسوڵمانەکەی ناکات" کرد و وتی، "ئەمڕۆ لە بەرامبەر مەزلومەکانی غەززەیی بێ دەنگین. دایکەکان لەوێ فەریاد دەکەن؛ بەڵام ئێمە بەهۆی ماڵی دونیا لە ئیمتیحانەکەمان شکەست دەخۆین. خودای ئێمەی هۆشیار بکات، غەززەی بە تەنها نەهێڵێت،" و بەم قسەیانە هۆشداری بە مسوڵمانەکان دایەوە و بانگێشتی بەرخۆدان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئەدەنە وتی، "سەهیۆنییەکانی ناوخۆیی هەوڵی دەرێنانی ئەخلاقی پێغەمبەر لە نێومان دەدەن."
مەجید ئەبو حەسەن یەکێک لە بەرپرسانی حەماس لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئەدەنە وتارێکی پێشکەش کرد و چەند پەیامێکی گرنگ دایەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار کە بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردبوو باسی لە ستەمەی لە غەززە هەیە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لەبەر ئەوەی لە سوننەتی پێغەمبەری خودا دوورکەوتین ئوممەت پارچە پارچە بووە.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ رووی دا.